AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٩ ١٩:٥٠

سەرکەوتنی سایبری ئێران لە ڕەوتی ئاژاوەکان؛ ستارلینک کوێر بوو

سەرکەوتنی سایبری ئێران لە ڕەوتی ئاژاوەکان؛ ستارلینک کوێر بوو

دوابەدوای سەرکەوتنی ئێران لە داخرانی پێوەندی نێوان ئاژاوەکانی سەر بە دەزگا تیرۆریستیە بیانیەکان بەتایبەتی مۆساد، مێدیا عێبری زمانەکان بە ئەو دۆخە کاردانەوەیان نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێذیا عێبری زمانەکان بە ئاماژە بە ئاژاوەکانی ئەم دواییە دانیان پێدانا کە ئێران توانێکی پێشکەوتووی لە بواری شەڕی سایبری هەیە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هێزە ئەمنیەکانی ئێران بە باشی توانیویانە لە کاری کەناڵی مانگیلەیی ستارلینک سەر بە ئیلان ماسک لەمپەر دروست بکەن چونکوو ئاژاوەچییەکان لە ئەو ڕێگایەوە بۆ پێوەندی لەگەڵ دەزگا سیخوڕیەکان کەڵکیان وەردەگرت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئێران وێنەی چێ کراو لە تەکنۆلۆژیای ڕۆژاوایی کە وێنەیەکی دزە نەکراو و نەبەز بوو، لە ناوبرد. ئاژاوەگێڕان شوێنێکیان بۆ شاردنەوە نییە و تەنانەت مانگیلە ئەمریکیەکانیش ناتوانن یارمەتیدەریان بن.

News ID 58345

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha